سهبارهت بهم ماڵپهڕه ئهم ماڵپهڕه تایبهته به ڕێکخراوی گهنجانی عاجز و نارازی له ( ئهدای بهرپرسانی ناو یهکیتی ) نیشتیمانی له سهرانسهری کوردستان بۆ بهدی هێنانی ئامانج و نوی` بونهوه بۆیه داواکارین له ههر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و دهست له ناوی دهست بۆ پیشاندانی ئیرادهی لاویمان بهرهو چاکسازی و نوێ بونهوه و سهرکهوتن تکایه دهنگی خۆتان بگهیهنن بۆ گۆڕانکاریو چاکسازی ناو ینک نهک بهم شێوهی ئهدای ئێستا بهلکو بۆ چاکسازیو نوێ بونهوه.......دهستهی بهڕێوهبهرانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگهی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نهسرهوتن تا سهرکهوتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com ) دواين بابةت
پهیوهنديةكان
گهنجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یهکیتی نیشتمانی گهنجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یهکیتی نیشتمانی ئهم ماڵپهڕه تایبهته بهریکخراوی گهنجانی نارازی و عاجز له ئهدای بهرپرسانی یهکیتی نیشتمانی
توێژە كۆمەڵایەتییەكان یەك: شەهیدان بەدروشمی: شەهیدان سەروەری كوردستانن، كاردەكەین بۆ: 1. باشتركردنی گوزەرانی واریسی سەربەرزی شەهیدان، پێدانی سلفەی درێژخایەن پێیان. 2. فشارخستنە سەر حكومەتی فیدراڵ، بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق، لەبارەی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالو كیمیاباران، كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش پەسەندی كردووە. 3. دامەزراندنی دەزگایەكی تایبەت بە جینۆساید، تا هەموو بەڵگەنامەكان بپارێزێتو كاربكات بۆ بەزیندوویی هێشتنەوەی یادەوەریی ئەو تاوانە گەورانەی دەرهەق بە گەلی كورستان كراون. 4. تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ نوسینەوەو تۆماركردنی یادەوەریی شەهیدانو رێكخستنی لە دیكۆمێنتی زانستیداو وەرگێڕانی بۆ زمانەكانی دیكە. 5. جێكردنەوەی خەباتو تێكۆشانی شەهیدان، لە بەرنامەكانی خوێندنو راسپاردنی هونەرمەندانو سیناریستانو دەرهێنەران، بۆ ئامادەكردنی فیلمی دیكۆمێنتاریی لەبارەی ژیانیانەوە. 6. هاندانی كێبڕكێی زانستیو هونەریو ئەدەبی، لەنێوان نەوەكانی شەهیداندا، بە سازكردنی بۆنەو ئاهەنگی پێشبڕكێ بۆیانو داڵدەدانی بەهرەمەندەكانیانو پێشخستنی بەهرەو تواناكانیان. 7. هاوكاری وپشتیوانیكردن لەنەوەی شەهیدان بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا. 8. چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوونی خێزانی شەهیدان. دوو: ئەنفالكراوەكان بەدروشمی: هەڵمەتی هەمەلایەنە ، بۆ نەهێشتنی ئاسەواری ئەنفال: 1. لیستی (102) تێدەكۆشێ، لێكۆڵینەوەیەكی هەمەلایەنەی وردتر بۆ ئاسەوارە نالەبارەكانی، ئەنفال بكرێ و رێگە چارەسەریشیان بۆ بڕیار بدرێ. 2. واریسی ئەنفال، نەك هەر هاوسەر و براو باوك، بەڵكو وەچەكانیشیان، ئاسەواری دەرونی ئەنفالیان لەسەر ماوە.بۆیە، گۆڕینی ژیان و گوزەران و پێویستیەكانیان، بە پێی پێداویستیەكانی سەردەم، ئەركێكی هەرە سەرەكیمانە. 3.شوێنی نیشتەجێبوونی واریسی ئەنفال، زیاتر و فراوانتر و جوانتر بكرێ، هەتا، لە رووی ئابوری و كۆمەڵایەتی و دەرونیەوە، گرفتەكانیان چارەسەر بكرێ . 4. بەرنامەیەكی بڕیار لێدراوی پەرلەمانی عێراق و كوردستان و حكومەتی عێراق و كوردستانیش، پەسەند بكرێ، بۆ ئەوەی، چ لە عێراق و چ ئەو حكومەت و كۆمپانیانەی، هاوكاری سەدام بون لە چەكداریكردنی كیمیاویدا، سزا بدرێن و قەرەبوی ناوچە كیمیابارانكراوەكان و ئەنفالكراوەكانیان، لێ بسەندرێتەوە. 5. ساڵانە، خەڵاتی بۆ مناڵانی یەكەمەكانی دەرچووی ناوچە كیمیابارانكراوەكان و ئەنفالكراوەكان، دابنرێ و خێزانەكانیان بكرێنە نموونەی خۆڕاگری و دڵسۆزی. سێ: پێشمەرگە ا. هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە دروشمی: پێشمەرگە ئەمڕۆی دروستكرد، كاردەكەین بۆ: 1. وەرگرتنەوەی تەواوی مافەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەحكومەتی فیدراڵ. 2. چاكتر باری گوزەرانیان. 3. دابینكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆیان. 4. دابینكردنی دڵنیایی تەندروستی بۆ پێشمەرگەو هاوكاریكردنیان، لەهەر حاڵەتێكی نەخۆشیدا، كە چارەسەری لەناو هەرێمدا نەبێت. 5. بونیادنانی سەربازگە و دابینكردنی كەلوپەلو كەرەستەی پێویست، بۆ هێزەكانی پێشمەرگە. 6. بەرزڕاگرتنی ناو و ناوبانگی پێشمەرگەو بەزیندوویی هێشتنەوەی داستانو نەبەردییەكانیان. 7. دەسوەرنەدانی حیزبی لە كاروباریانو دوورخستنەوەیان لەژیانی حیزبی. 8. دانانی یاسایەك بۆ ڕێزلێنانی پێشمەرگە. 9. رێكخستنی مووچەی پێشمەرگە بەیاساو یەكخستنی مووچەكان لەهەرێمو هاوتاكردنەوەی لەگەڵ بەغداد. ب. پێشمەرگە دێرینەكان 1. دروستكردنی دەزگایەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیران، كە بەرپرسەكەی لەپلەی وەزیرو جێگرەكەی بەڕێوەبەرەی گشتی بێت، لەهەر پارێزگایەكی هەرێم لقێكی ئەو دەزگایە بكرێتەوە، بۆ بەدواداچوونو راییكردنی كاروباری پێشمەرگە دێرینەكان و پێشمەرگەی كەمئەندام. 2. هەر پێشمەرگەیەكی دێرین، مانگانە لەسەروو مووچەكەی خۆیەوە 300 هەزار دیناری بۆ سەرف بكرێتو بۆ هەر ساڵێكی پێشمەرگایەتیش 20 هەزار دیناری بدرێتێ. 3. حكومەت نیوەی مەسرەفی خوێندنی نەوەی پێشمەرگە دێرینەكان وەئەستۆ بگرێت. 4. دڵنیایی تەندروستی بۆ خۆیو خێزانی دابینبكرێتو ئەگەر پێویستی كرد، لەدەرەوەی وڵات چارەسەری نەخۆشییەكانیان بكرێت. 5. هەر پێشمەرگەیەكی دێرین، ئوتومبیلێك بە قیستی درێژخایەن وەربگرێتو گومرگو ژمارەی ئوتومبیلەكەی لەسەر حكومەت بێت. 6. ژنانی شاخ مانگانە 150 هەزار دینار لەسەروو موچەكەی خۆیانەوە وەربگرنو بۆ هەر ساڵێكی مانەوەیان لەشاخ 20 هەزار دیناریان بۆ سەرف بكرێت. 7. شوێنی نیشتەجێبوون بۆ هەموو پێشمەرگە دێرینەكان دابین بكرێت. نظرات شما عزیزان: برچسب:, :: 1:39 AM :: نووسةر: ریکخراوی گهنجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
|
*ڕێکخراوی گهنجانی عاجز له ئهدای بهرپرسانی ناو یهکێتی نیشتمانی*